هه‌ده‌په ناوی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ئاشكرا كرد
هه‌ده‌په ناوی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له زۆربه‌ی شاره كوردییه‌كان ئاشكرا كرد، كه كاندیدی هه‌ر سه‌رۆك شاره‌وانییه‌ك هاوسه‌رۆكێكی له‌گه‌ڵدایه، واته سه‌رۆكی شاره‌وانی له پیاو و ئافره‌ت ده‌بێت، به‌ڵام له پارته‌كانی تردا ئه‌و سیسته‌مه په‌یڕه‌و ناكرێت.
هه‌ده‌په ئه‌حمه‌د توركی دووباره بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین كاندیدی كردووه‌ته‌وه، كه پێشتر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌حمه‌د تورك له سه‌رۆكی شاره‌وانی دوور خرابووه‌وه.
ساروخان ئۆلوج گوته‌بێژی هه‌ده‌په، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی كاندیدیان بۆ ئه‌نكه‌را و ئیسته‌نبۆڵ نییه؟ گوتی "ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆیه و له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌و پرسه له‌لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه".
باسنيوز
