شارەزایەكی سیاسی: رووسیا چارەنووسی كورد دیاری ده‌كات نه‌ك ئه‌مریكایه‌كی رۆیشتوو
سێلجان له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی (T24)ـی توركی، پێیوایه ئیدی ئه‌مریكا له سووریا ئه‌و هێزه نییه كه بتوانێت ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بیكات، به‌ڵكو سووریای بۆ رووسیا به‌جێهێشتووه.
ده‌شڵێ "ئیدی چارەنووسی كورد له سووریا ئه‌مریكا دیاری ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه رووسیایه داهاتووی كورد دیاری ده‌كات و ئه‌كته‌رێكی به‌هێزی ناو سیاسه‌تی سووریایه".
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، ئاماژه ده‌دات دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا، كورده‌كان له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د زیاتر هیچ رێگه‌یه‌كی تریان نییه، به‌ڵام ئه‌وكات یه‌په‌گه بچووك ده‌بێته‌وه، چونكه ده‌كه‌وێته ژێر هه‌موو مه‌رجێكی به‌شار ئه‌سه‌د و پێی رازی ده‌بێت.
باسنيوز
