بەرپرسی پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران: هاتوچۆ لە ڕێگای حاجی ئۆمەران ئاساییە

 بەرپرسی پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران: هاتوچۆ لە ڕێگای حاجی ئۆمەران ئاساییە
بەرپرسی كەرتی 4ی پاراستن و چاككردنەوەی ڕێگاوبانی سۆران، ئاشكرای دەكات، تیمەكانمان بەردەوامن لە ڕاماڵینی بەفر و كردنەوەی رێگاوبانەكان و هاتوچۆش لە رێگای سەرەکیی حاجی ئۆمەران بەردەوامە.

ئەندازیار خوسرەت سادق، بەرپرسی كەرتی 4ی پاراستن و چاككردنەوەی ڕێگاوبانی سۆران، رايگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 9/1/2019 شەپولێكی سەرما و بەفربارین، رووی لە شار و شارۆچكە و ناوچەكانی دەڤەری سۆران كردووە، بەمەش تیمەكانمان بە بەردەوام سەرقاڵی راماڵینی بەفر و كردنەوەی رێگاو بانەكانن".

بەرپرسی كەرتی 4ی پاراستن و چاككردنەوەی ڕێگاوبانی سۆران، ئەو دەنگۆیانەش رەت دەكاتەوە كە بەهۆی بەفربارین، پەكی هاتوچۆ لە رێگای سەرەكیی حاجی ئۆمەران كەوتبێت و دەشڵێت، هاتوچۆ ئاساییە و تیمەكانیشمان بەردەوام لە كاركردندان بۆ كردنەوەی سەرجەم رێگاكان".

ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە بە شێوەیەكی گشتیی نزیكەی 25 سانتیمەتر بەفر لە رێگای سەرەكی (چۆمان-حاجی ئۆمەران) باریووەو بەردەوامیشە.










باسنيوز
Top