لە داقووق.. تەقینەوەی بۆمبێك دوو کەسی کردە قوربانی

 لە داقووق.. تەقینەوەی بۆمبێك دوو کەسی کردە قوربانی
لە سنووری شارۆچكەی داقووقی سەر بەپارێزگای كەركووك، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو، شوانكارەیەکی کورد گیانی لەدەست دا و باوكیشی بریندار بوو.

ئازاد ڕۆستەم، بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتی لە داقووق ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 9/1/2019، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە سنووری گوندی (مەنسوور)ی كوردنشین لە ناوچەی حەفتەغاری سەر بە شارۆچكەی داقووق، شوانكارەیەكی كورد بناوی (سامان ساڵح) شەهید بوو و باوكیشی بریندار بووە، هەروەها چەند ئاژەڵێكیشی بە هەمان هۆكار گانیان تێدا چوون".


گوتیشی: "پێدەچێت ئەو بۆمبە چێندراوە لەو شوێنە نوێ بێت".

لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، داقووقیان بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكاری ناو یەكێتی داگیر كرد و لەو كاتەوە دۆخی ئەمنیی سنوورەكە نالەبارە و جموجۆڵی تیۆریستانی داعشیش زیادیان كردووە.












باسنيوز
Top