وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاگادارییەکی بۆ کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت بڵاو کردەوە

 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاگادارییەکی بۆ کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت بڵاو کردەوە
وەزارەتی گواستەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، به‌هۆی خاوبوونەوەی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەشەواندا، كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت ئاگاداردەكاتەوە بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌.

ئومێد محەمەد ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ڕاگەیاندراوێکدا تێیدا ئاشکرای کردووە، "خاوبوونەوەی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە شەواندا، بەشێكی پەیوەندیی بەگرفتی تەكنیكی كۆمپانیاكان هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە بەشداربووان ئاگادارمان بكەنەوە، بۆ ئەوەی لێپرسینه‌وه‌ لەگەڵ كۆمپانیاكان بكەین".

ڕوونیشی کردووەتەوە، بەشێكی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەڕێی سیستمی بێ سنوورەوە خزمەتگوزارییەكان دەگەیەننە بەشداربووانیان و بەشێكی دیكەیان لەڕێی سیستمی ADSL و WI-FI و ئه‌و سیستمەی دوایی تارادەیەك خاوبوونەوەی هه‌یه‌.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هەر كۆمپانیایەكی بواری ئینتەرنێت ئەگەر پابەند نەبوو بە چاكسازی لە تۆڕەكانی گەیاندنی خزمه‌تگوزاری ئینتەرنێت بۆ بەشداربووانی، رێوشوێنی یاسایی له‌ به‌رامبه‌ر په‌یڕه‌و ده‌كرێت تا ده‌گاته‌ ئاستی سزادانیان.










باسنيوز
Top