هەوڵی بەشێک لەئەندامانی یەکێتی و عەرەب و تورکمانەکان شکستی هێنا، لە كەركوك
کوردستان24 لەم پاکێجەدا رێکكەوتنی نێوان ئەندامانی یەکێتی و عەرەب و تورکمانەکان بڵاودەکاتەوە کە بەپێی ڕێکەوتنکەکە ، جەمال مەولود، وەک بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەن، دەچێتە شۆێنی ڕێبوار تاڵەبانی، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە رێژەی یاسایی دانیشتنەکە تەواو نەکرا و بەشێك لەوانەشی کە رێکكەوتنیان کردبوو، پاشگەزبوونەوە نەتوانرا دانیشتنەکە ئەنجامدرێت.
هەوڵەکان لێرەوە دەستیان پێکرد، بۆ ئەوە بوون کە لەم هۆڵەوە دانیشتنێکی ئەنجوومەنی پارێزگا ئەنجامبدرێت و لەشوێنی رێبوار تاڵەبانی، کەسێکی دیکە بکرێتە سەرۆکی ئەنجوومەن.
14 ئەندام ئەنجوومەنی پارێزگا ئیمزایان لەسەر رێکكەوتننامەیەك کرد، بەڵام نەتوانرا رێژەی یاسایی تەواو بکرێت بۆ گۆڕینی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا.
ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك کە لە هەولێرن، ژمارەیان 12 ئەندامە، هەر بۆیە زۆر بابەتی ئەوان دەتوانن یەکلای بکەنەوە، بەڵام بەلایانەوە هێشتا رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجوومەنە.
پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا تارادەیەك بۆ تورکمانەکان یەکلابۆتەوە، بەڵام ئەوانیش لەنێو خۆیاندا ڕێکناکەون لەسەر دیاریکردنی کەسێك بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
دادگای کەرکووك فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا دەرکردووە، ههرچهنده هێشتا ئیمزا لەسەر نووسراوەکان دەکات و کێشەی یاسایی بۆ دروست نەبووە، بەڵام پێی ناچێت ئەمە بەردەوام بێت.
k24
