خەسرۆ گۆران: ھەموو حیزبەکان دەیانەوێت بەشداری حکومەت بکەن“.

خەسرۆ گۆران: ھەموو حیزبەکان دەیانەوێت بەشداری حکومەت بکەن“.
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ”کێشەی سەرەکی“ی نێوان حزبەکەی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرا دەکات.



خەسرۆ گۆران، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆ (دەنگی ئەمریکا)، رایگەیاندووە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەرێمی کوردستانیشەوە ”بیرۆکەی ئۆپۆزسیۆنبوون نییە، لێرە ھەموو حیزبەکان دەیانەوێت بەشداری حکومەت بکەن“.



خەسرۆ گۆران هەروەها رایگەیاندووە، مادام هەموو حزبەکان داوای بەشداریکردن لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، ”با ھەریەکە بەپێی ئیستحقاقی خۆی بەشداری لەحکومەتدا بکات“.



ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی ئاشکرای کردووە، کە ”کێشەی سەرەکی“ ئێستای نێوان حزبەکەی و یەکێتی لە پێکھێنانی حکومەتی ھەرمی کوردستاندا ئەوەیە، پارتی نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ سیستەمی پەنجا بە پەنجای دابەشکردنی دەسەڵاتەکان، بەڵام یەکێتی پەنجا بە پەنجای دەوێت.



خەسرۆ گۆران ئەو داوایەی یەکێتی قبوڵ ناکرێت، چونکە هەر ئەو حزبە نییە، بەڵکو حزبی دیکەش هەن و پارتیش بە تەنیا مافی ئەوەی هەیە نیوەی حکوومەت پێک بهێنێت، چونکە زۆرینەی پەرلەمانی بەدەست هێناوە و خاوەنی 45 کورسییە لە کۆی 100 و کورسیی ئاسایی (بەدەر لە کورسیی کۆتاکان).



باسنیوز
Top