لە سۆران دەست بەسەر چەند جۆرە دەرمانێكی ماوەبەسەرچوودا گیرا

لە سۆران دەست بەسەر چەند جۆرە دەرمانێكی ماوەبەسەرچوودا گیرا
ێژنەی ئابووری قایمقامیەتی شاری سۆران، لە هەڵمەتێكدا توانیان لە شاری سۆران، دەست بەسەر برێك دەرمانی ماوەبەسەرچوو دابگرن و خاوەنەكانیشیان بانگێشتی لێژنەكران.



رێبوار مەحموود، بەرپرسی لێژنەی ئابووری قایمقامیەتی شاری سۆران، راگەیاند: "لەبەردەوامی چاودێریكردن و پشكنینی لێژنەكانمان، لەپێناو نەهێشتن و لەناوبردنی كاڵا و خۆراکە بەسەرچوو و ناشیاوەكان، ئەمڕۆ سێشەممە (٨-١-٢٠١٨) لە هەڵمەتێكدا دوای پشكنینی (10) شوێنی وەك نۆرینگە و دەرمانخانە نۆرینگەی ددان، دەست بەسەر برێك دەرمانی ماوەبەسەرچوودا گیرا، كە لەچەندین جۆر پێكهاتبوون، خاوەن دوكانەكانیش بانگهێشتی لێژنە كران، بەمەبەستی سزادانیان بەپێی یاسا".



گوتیشی: "مەبەست لەپشكنین و چاودێری و بەدواداچوونەكانی لێژنەی ئابووری قایمقامیەتی شاری سۆران، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیانە، خاوەنی هەر شوێنێک پابەند نەبێ بە ڕێنماییەكان، ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر".
bas news-
Top