لە سۆران دەست بەسەر چەند جۆرە دەرمانێكی ماوەبەسەرچوودا گیرا
رێبوار مەحموود، بەرپرسی لێژنەی ئابووری قایمقامیەتی شاری سۆران، راگەیاند: "لەبەردەوامی چاودێریكردن و پشكنینی لێژنەكانمان، لەپێناو نەهێشتن و لەناوبردنی كاڵا و خۆراکە بەسەرچوو و ناشیاوەكان، ئەمڕۆ سێشەممە (٨-١-٢٠١٨) لە هەڵمەتێكدا دوای پشكنینی (10) شوێنی وەك نۆرینگە و دەرمانخانە نۆرینگەی ددان، دەست بەسەر برێك دەرمانی ماوەبەسەرچوودا گیرا، كە لەچەندین جۆر پێكهاتبوون، خاوەن دوكانەكانیش بانگهێشتی لێژنە كران، بەمەبەستی سزادانیان بەپێی یاسا".
گوتیشی: "مەبەست لەپشكنین و چاودێری و بەدواداچوونەكانی لێژنەی ئابووری قایمقامیەتی شاری سۆران، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیانە، خاوەنی هەر شوێنێک پابەند نەبێ بە ڕێنماییەكان، ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر".
bas news-
