نێچیرڤان بارزانی و كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان کۆ بوونەوە
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/1/2019، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ستیڤ ڤاگن كونسولی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له قۆناغه‌كانی ڕابردوو ئێستادا و زیاتر په‌ره‌پێدانیان، دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ کرا.
کونسوڵی ئەمریکا سوپاسی هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران کرد و له‌مباره‌یه‌وه جه‌خت له هاوكاریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرایه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا باسی ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان كرا و نێچیرڤان بارزانی تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و به‌رده‌وامبوونی چاكسازی و دوا پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا.
ستیڤ ڤاگن، سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له بایه‌خدان به كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی به‌رز نرخاند و سوپاسی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ی پێشكه‌ش به كونسولگه‌ریی وڵاته‌كه‌یان له هه‌ولێر ده‌كرێت.
تاوتوێكردنی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
باسنيوز
