لە هەڵەبجە ژمارەیەکی زۆر ماتۆڕسکیل تێکشکێنران
ئەمڕۆ دووشەممە 7/1/2019، بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیاندراوێکدا تێیدا ئاشکرای کرد، کە ئەو ماتۆڕسکیلانە دەستگیرکرابوون لەلایەن بەرێوەبەرایەتییەکەیانەوە سەرجەمیان پانکرانەوە و تێکشکێنران، بۆ ئەوەی دووبارە سودیان لێ نەبینرێت و بەکار نەهێنرێنەوە.
ڕوونیش کراوەتەوە، کە ئەم ماتۆڕسکیلانە لەسەر شەقامەکان هۆکاری هەراسانکردن و بێزارکردنی هاووڵاتییان و شۆفێران بوون.
باسنيوز
