ھەدەپە و 7 لایەنی باكووری كوردستان رێكدەكەون

ھەدەپە و 7 لایەنی باكووری كوردستان رێكدەكەون
هەدەپە و حەوت پارت و لایەنی باکووری کوردستان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان رێککەوتن و بڕیاریشە ئەمرۆ ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە ئاشکرا بکرێت.

هەریەك لە تەڤگەری ئازادی، دەبەپە، کۆمەڵەی کوردی شۆڕشگێر و دیموکراتیک، پارتی ئینسان و ئازادی، پارتی کۆمۆنیستی کوردستان، پلاتفۆرمی دیموکراتی کورد، پارتی دیموکراتی کوردستانیی تورکیا لەگەڵ هەدەپە رێککەوتن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان پاڵپشتی لە کاندیدەکانی هەدەپە بکەن.

ئەو پارتانە رایانگەیاند، ئامانج لەو رێککەوتنە دروستکردنی یەکێتی کوردە لەبەرامبەر فشارەکانی دەسەڵاتی تورکیا و لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکانی هەدەپە و بەرپرسی ئەو پارت و کۆمەڵانە ناورۆکی رێککەوتنەکە راگەیەندرا.



K24
Top