فەرماندەیەکی پێشمەرگە: ئەمریکا هێزە عێراقییەکان لە سەربازگەی کەیوان دەردەکات
نوری حەمە عەلی، فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە سوپای ئەمریکا سەربازگەیەکی گەورە لە شاری کەرکووک، دادەمەزرێنێت و هەموو هێزەکانی لەو سەربازگەیە جێگیر دەکات.
نووری حەمە عەلی هەروەها رایگەیاندووە، ئەمریکا هیزێکی زیاتری ناردووەتە سەربازگەی کەرکووک و لەوێ جێگیری کردوون، بەڵام ”ھێشتا ئەجێندای سەرەکیی جێگیرکردنی ھێزی ئەمەریکا لە سەربازگەی کەیوەن بە دروستی دیار نییە“.
بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە لێدوانی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان داوە، ئاماژەی بەوەش کرد، کە پێشبینی دەکا ”لە بەهاری ئەمساڵ“ هەندێک گۆڕانکاریی بەرچاو لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق بەتایبەت لە ناوچە سوننەنشینەکان، روو بدەن.
باسنيوز
