پشتیوان سادق: پێویستە قوتابییان لەم ماوەیە لە یارییەکان دوور بکەونەوە

 پشتیوان سادق: پێویستە قوتابییان لەم ماوەیە لە یارییەکان دوور بکەونەوە
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەپێویستی دەزانێ قوتابییان لەبەکارهێنانی یاری و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، دوور بکەونەوە.



ئەمرۆ دووشەممە 7-1-2019، پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە، ئەمڕۆ زیاتر لە یەک ملیۆن و 100 هەزار قوتابی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، بەشداریی تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی وەرزی یەکەم (نیوەی ساڵ) دەکەن.



پشتیوان سادق هەروەها رایگەیاندووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە پاڵپشتیی خوێندن و فەرراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ پرۆسەی خوێندن، دەکات.



وەزیری پەروەردە داوای لە قوتابییان کردووە لەو ماوەیەدا زیاتر بخوێنن بۆ ئەوەی نمرەی باش بەدەست بهێنن و بە پێویستیشی زانیوە ”کاتەکانیان بە فیڕۆ نەدەن و ئەو ماو کورتەی ماوە، دوور بکەونەوە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و یاریکردن“.



باسنیوز
Top