ترامب: تۆڵەمان لە جەمال بەدەوی کردەوە“ و لە بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا
جەمال بەدەوی، کە یەکێک بوو لە سەرکردەکانی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە، تۆمەتبارە هێرشکردنە سەر کەشتیگەلی USS COOLـی ئەمریکی لە ساڵی 2000، کە بووە هۆی کوژرانی 17 سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی 40 سەربازی دیکە.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ”تۆڵەمان لە جەمال بەدەوی کردەوە“ و لە بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە پارێزگای مەئرەب لە یەمەن، کوژراوە.
نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدڕالییەکانی ئەمریکا بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ زانیاریدان لەبارەی جەمال بەدەوی، تەرخان کردبوو.
باسنيوز
