لایه‌نه كوردییه‌كان شانازی به مێژووی سوپای عێراقه‌وه ناكه‌ن
له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی سوپای عێراقدا لایەنە کوردستانیەکان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، سوپای عێراق سوپاێکی نیشتیمانی نییە و پێوستە ئەو سوپایە هەڵوەشێتەوە و بەپێ دەستووری عێراق دابمەزرێتەوە، بەشێک لە لایەنەکانیش دەڵێن سوپای عێراق بەرامبەر به کوردی کۆمەڵکوژی کردوە بە سوپايێکی تایفی ناوی دەبەن.
له‌مباره‌یه‌وه عەبدوڵڵا وەرتی, گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت، "سوسوپای عێراق سوپاێکی نیشتمیانی نییە و لە زۆربەی قۆناغەکان هۆکاری چەوساندنەوەی میلەتی کورد بووە. ئەو سوپایه بۆ ململانێ سیاسیەکان لەلایەن کاربەدەستانى عێراقه‌وه بەکار دەهێنرێت".
وه‌ك زانراویشه لە دوای دامەزراندنيه‌وه تا قۆناغی حوكمرانى بەعس ئه‌و سوپايه دژی کورد بەکار هێنراوە, دوای روخانی رژێمی به‌عسيش ئەرکی ئەو سوپایە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر بوو، كه داگيركردنى كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی لێكه‌وته‌وه، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌كرێت ئه‌م سوپایه ببێته سوپایێكی نیشتیمانی، هەندرێن ئەحمەد، گوتەبێژی حزبی شیوعی کوردستان ده‌ڵێت: "لە هیچ قۆناغێکدا سوپای عێراق نابێتە سوپايێکی نیشتیمانی و پێوستە بە پێ دەستووری عێراق دابمەزرێتەوە".
98ـه ساڵ سوپای عێراق دامەزراوە و لە دوای گۆرێنی چەندین حکوومەت ئەو سوپایە هاوکاری دەسەڵاتی عێراق بووە بۆ سەرکوتکردنى بەشێک لە پێکهاتەکانی عێراق, بە تایبەت خه‌لكى کوردستان، لایەنە سیاسیەکانیش دەڵێن سوپای عێراق نابێتە سوپايێکی نیشتیمانی، چونكه وه‌ك دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، زیاتر سوپایێكی مه‌زهه‌بییه.
k24-
