پرسه‌نامه‌ی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو مسته‌فا قیاده‌‎

	 پرسه‌نامه‌ی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو مسته‌فا قیاده‌‎
به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی لێخۆشبوو مسته‌فا قیاده‌

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و گوڵان و كه‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ری شارباژێر و ماوه‌ت(مسته‌فا ئه‌حمه‌د گوروون)ناسراو به‌(مسته‌فا قیاده‌)مان پێگه‌یشت.

هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تانین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ و خزم و دۆستانتان و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
kdp-
Top