مامۆستایەکی زانکۆ: ھیچ یادەوەرییەکی خۆش خەڵکی کوردستان بە سوپای عێراقەوە نابەستێتەوە
دکتۆر سەباح سوبحی، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان پێی وایە، سوپای عێراق ھیچ ڕۆڵێکی لە پاراستنی خاک و خەڵکی ھەرێمی کوردستاندا نەبووە و خەڵکی ئێمە شانازی بە چیی سوپای عێراقەوە بکات، کە لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە ھەر دژی کورد بووە و گوتی: "ھەرچەندە تاوانەکانی ڕابردوو من ناگەڕێننەوە بۆ سەربازانی سوپا، لەبەر ئەوەی سوپا بێدەسەڵات بووە، بەڵکو ئەوانەی سەرکردایەتیی سوپای عێراقیان کردووە، تاوانباری تاوانانەن کە دژ بە گەلی کورد و گەلانی دیکەی عێراق کراون."
ئەو پسپۆڕە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە لە ھەرێمی کوردستان سوپای خۆمان ھەیە کە ھێزی پێشمەرگەی کوردستانە و بەرگریی لە خاک و خەڵکی کوردستان بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە کردووە و لەو پێناوەدا چەندین قوربانیی بەخشیوە. پێویستە ڕۆژێکی تایبەت بە سوپای خۆمان ھەبێت، نەک سوپای عێراق."
لە کاتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١دا ھەزاران سەربازی عێراق بە دیلی کەوتنە دەست ھێزی پێشمەرگە، سەرەڕای ئەو زۆڵمەی پێشتر لە خەڵکی کوردستان کرابوو، بەرەی کوردستانی و جەماوەری کوردستان نەیانھێشت تۆڵە لە یەک دیل بکرێتەوە و بە ڕێزەوە بەرەو نێو خێزانەکانیان بەڕێ کرانەوە. دکتۆر سەباح سوبحی ڕوونی کردەوە: "ھەموو ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بە پێکھاتە جیاوازەکانەوە یەک یادەوەرەیی خۆشیان لە سوپای عێراق نییە.
kdp-
