لاوان و قوتابیان و ئافره‌تان سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدانیان كرد
عومه‌ر فارس، به‌رپرسی ناوه‌ندی باڵای هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له ڕۆژی سوپای عێراقدا، ئه‌و سوپایه‌ی كاره‌ساتی 16/3/1988ی به‌سه‌ر شاره‌كه‌ماندا هێنا و كییمیابارانی كرد، ده‌یان هه‌زار شه‌هید و بریندار و بێسه‌روشوێنی لێ كه‌وته‌وه، هاتووین به شه‌هیدان بڵێین ئه‌وه خه‌باتی گه‌لی كورد و خوێنی ئێوه ئازادیی كوردستانی لێ كه‌وته‌وه، هه‌نگاوه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به‌رده‌وامه و سوپا دڕنده‌كه‌ی سه‌ددام حوسێنیش ته‌فروتونا بووه و هه‌رگیز ئەو سوپایە به هێزی نیشتمانی نازانین و یادی ناكه‌یه‌نه‌وه."
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان هه‌میشه دژی ئه‌وه بوون له كوردستان ڕۆژی سوپای عێراق بكرێته‌وه، له‌و ڕۆژه‌دا وه‌ك وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌و سوپایه ده‌رحه‌ق به گه‌لی كورد، شاره‌كه‌یان سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدان ده‌كه‌ن و ئاڵای كوردستان و تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدان داده‌نێن.
سندووس حوسێن، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتیی ئافره‌تان له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان گوتی: "ئێمه‌ی لاوان و ئافره‌تان و قوتابیان و نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه پێكه‌وه، له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان ئاڵای كوردستان و تاجه‌گوڵینه‌مان له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدان دانا و هه‌رگیز ئاماده نین، یادی سوپایه‌ك بكه‌ینه‌وه، كه گه‌له‌كه‌مانی قه‌تڵوعام كردووه".
حوسێن گوتی: "هه‌رگیز گه‌لی كورد تاوانه دڕندانه‌كانی سوپای عێراقی بیر ناچێته‌وه كه هه‌میشه له‌سه‌ر پێ بووه بۆ له‌ناوبردنمان، بۆیه نابێت و ناكرێت هه‌رگیز ڕۆژی نیشتمانیی سوپای عێراق له كوردستان بكرێته‌وه و ده‌بێ لەو ڕۆژه‌دا نه‌وه‌كانمان ئاشنا بكه‌ین به‌و دڕندهییەی سوپایی عێراق به‌سه‌ر گه‌لی كوردی هێناوه له مێژووی نوێ‌دا".
kdp-
