بومه‌له‌رزه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی دا
به‌پێی زانیارییه‌كان، دواى نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، بومه‌له‌رزه له ناوچه‌كانى سلێمانى، گه‌رمیان و خانه‌قینى دا و دانیشتووانى ئه‌و ناوچانه هه‌ستیان پێكردووه.
هاوكات، به‌پێی زانیارییه‌كان، بومه‌له‌رزه‌كه هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانى به‌غدا، دیوانییه، واست و بابلى داوه.
ده‌سته‌ى ڕووپێوى جیولۆجى ئه‌مریكا، ڕای گه‌یاند: "گوڕى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى سنوورى عێراق- ئێران گه‌یشته 5.9 به‌پله‌ى ڕێخته‌ر".
هاوكات، به‌پێی ماڵپەری بوومەرلەرزەزانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:41 خوله‌ك بەکاتی هه‌ولێر، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر گەیلان غەربی لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەژاند.
هەر بەگوێرەی ئەو ماڵپەرە، چەند خوولەکێك دواتر و لە کاتژمێر 4:46 خوله‌ك بەکاتی باشووری کوردستان، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.1 پله‌ى ڕێخته‌ر، شاری خانەقینی، هەژاندووە.
باسنيوز
