لە حاجی ئۆمەران زیاتر لە 20 تەن ئارد گەڕێندرایەوە بۆ ئێران
ئەمڕۆ یەکشهممه 6/1/2019، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە هەڵسان بە گەڕانەوەی یەك بار لە ئاردی ئازەری بە بڕی 23 تەن و 405 کیلۆگرام.
ڕوونیش کراوەتەوە، ئەم بارە ئاردە لەلایەن لێژنەی پشکنینی هۆبەی وەرگرتنی نمونەی خۆراك پشکنینی بۆکرا، بەڵام لە پشکنینی تاقیگە دەرنەچوو لەبەر ئەوەی بەپێی ستانداردی عێراقی نەبوو، بۆیە گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران .
باسنيوز
