لە ڕانیە دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران

 لە ڕانیە دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە، کە دوو کەس لە ڕانیە بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/1/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "لەسەر داوای دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە، فەرمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیمان کرا کە دوو کەسەکە تۆمەتبارن بە تاوانی دزیکردن، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادگای لێکۆڵینەوەی ڕانیە و دوای بەدواداچوون و چاودێریکردن، لە شەوی 5/1/2019 لەلایەن ھێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە ڕانیە، دوو تۆمەتبارەکەیان بە ناوەکانی (ف، ز) تەمەن 40 ساڵ و (خ، ا) تەمەن 25 ساڵ دەستگیر کرد، کە ھەردووکیان دانیشتووی شاری ڕانیەن و لە ڕەگەزی نێرن".

ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، کە دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، کە مۆلیدەیەکی کارەبای 60 کەیڤییان لە کۆیە دزی بوو، بە فەرمانی دادگا و بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە بە گوێرەی تایبەتمەندیی شوێنی ڕووداوەکە، ھەردوو تۆمەتبارەکە ڕادەستی بەشی پۆلیسی کۆیە کرانەوە.










باسنيوز
Top