وەزارەتی پەروەردە: سبەینێ زیاتر لە ملیۆنێک قوتابی بەشدارى تاقیکردنەوەى وەزرى یەکەم دەبن

 وەزارەتی پەروەردە: سبەینێ زیاتر لە ملیۆنێک قوتابی بەشدارى تاقیکردنەوەى وەزرى یەکەم دەبن
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە، سبەینێ دووشەممە تاقیکردنەوەیاکنی وەرزی یەکەمی لە ئاستی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکەن و زیاتر لە ملیۆنێک قوتابی تێیدا بەشدارن.

لە بەشێک لە ڕاگەیەندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "لەسەر قوتابیان پێویستە کاتەکانیان بەفیڕۆ نەدەن و ئەو ماوە کورتەى کە بۆ ئەم پڕۆسەیە دانراوە، دوور بکەونەوە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و یاریکردن پێیان تا نمرەى باش بەدەست بهێنن. داوا لە خانەوادەى بەڕێزى قوتابیان دەکەین، لە ماڵەوە هەوڵى دروستکردنى کەشێکى ئارام بۆ منداڵەکانیان بدەن و پاڵپشتێکى بەهێزى دەروونى و پەروەردەییان بن و پاڵەپەستۆیان لەسەر دروست نەکەن و ڕەچاوکردنى کاتى پێویست بۆ خوێندن و خواردنى تەندرووستیان بکەن".


دەقی ڕاگەیەندراوەکە:


سبەى دووشەممە ڕێکەوتى ٧/١/٢٠١٩ى زایینى، لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان و بە بەشدارى زیاتر لە ملیۆنێک و سەد هەزار قوتابی لە قۆناغى چوارەمى بنەڕەتى بۆ ١١ى ئامادەیی، تاقیکردنەوەى کۆتایی وەرزى یەکەم/ خوولی یەکەمى پۆلە ناکۆتاکان دەست پێ دەکات.

حکومەتى هەرێم بە پێى تواناى داراییی ئەم قۆناغە قورسەى کوردستان، هەمیشە پاڵپشتى خوێندن و فەراهەمکردنى کەشێکى ئارام بووە بۆ پڕۆسەى خوێندن و جێبەجێکردنى ئەزموونەکان، بۆیە لەسەر قوتابیان پێویستە کاتەکانیان بەفیڕۆ نەدەن و ئەو ماوە کورتەى کە بۆ ئەم پڕۆسەیە دانراوە، دوور بکەونەوە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و یاریکردن پێیان تا نمرەى باش بەدەست بهێنن.

داوا لە خانەوادەى بەڕێزى قوتابیان دەکەین، لە ماڵەوە هەوڵى دروستکردنى کەشێکى ئارام بۆ منداڵەکانیان بدەن و پاڵپشتێکى بەهێزى دەروونى و پەروەردەییان بن و پاڵەپەستۆیان لەسەر دروست نەکەن و ڕەچاوکردنى کاتى پێویست بۆ خوێندن و خواردنى تەندرووستیان بکەن.

سوپاسى مامۆستایانى خۆشەویستیش دەکەین کە وەک هەمیشە هاوکار و جێبەجێکارى ئەم پڕۆسە بەرفراوانە پەروەردەییەن و هیواى سەرکەوتنیش بۆ هەموو قوتابیان دەخوازین.



وەزارەتى پەروەردە

٦/١/٢٠١٩










باسنيوز
Top