ڕوونکردنەوە لەبارەی میکانیزمی پێشکەشکردنی مۆڵەتی بەخێوکەر دەخرێتە ڕوو
بەپێی گشتاندنێکی وەزارەتی دارایی کە ئاڕاستەی سەرجەم گەنجینەکان کراوە، تێیدا ئاماژە بە داواکارییەکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە بارەی میکانیزمی پێشکەشکردنی مۆڵەتی بەخێوکەر دراوە.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئەوە خراوەتە ڕوو، بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕۆتین بۆ ئەوفەرمانبەرانەی مۆڵەتی بەخێوکەر وەردەگرن و بەمەبەستی رێگەگرتن لە هەبوونی ژمارەیەکی زۆری ئەو مۆڵەتە، پێویستە داواکاری وەرگرتنی مۆڵەتی بەخێوکەر ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە پارێزگاکان بکرێت.
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە بارەی داواکاری مۆڵەتی بەخێوکەر ئاماژەشی بەوە کردووە، "پاش دیراسەتکردن و بڕیاردان بەپێی رێنمایی ژمارە (2)ی وەزارەتمان و رێنمای دارایی ژمارە 20ی ساڵی 2016 بۆ وەزارەت بەرز بکرێتەوە".
باسنيوز
