پێنج ئەندامی جڤاتی ناشەرعیی قەزای شنگال دەستیان لەکار کێشایەوە

 پێنج ئەندامی جڤاتی ناشەرعیی قەزای شنگال دەستیان لەکار کێشایەوە
بە گوتەی سەرۆکی جڤاتی قەزای شنگال، پێنج ئەندامی ئەنجومەنی ناشەرعیی قەزای شنگال کە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دانراون، پەیوەندییان بە ئەنجومەنی قەزاکەوە کردووە و دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.

لەمبارەوە وەیس، نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی شەرعیی قەزای شنگال ڕايگەیاند: "ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی ناشەرعیی قەزای شنگال کە فریو دراون، ئێستا پەشیمان بوونەتەوە و لەو پۆستە ناشەعییە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە، بەتایبەت کەسانێکی وەک نوێنەری تورکمان، عەرەب و هەندێ کوردی ئێزدی دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و هەتا ئێستا ژمارەیان گەیشتووەتە پێنج کەس".

وەیس نایف ڕاسی گەیاند: "ئێمە لەو باوەڕە داین هەتا ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2019.1.6 ژمارەی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی ناشەرعی زیاتر دەبێت کە دەست لەکار دەکێشێتەوە".

سەرۆکی جڤاتی شەرعیی ئەنجومەنی قەزای شنگال ئاشکراشی کرد: "ئەنجومەنی قەزاکە سوورە لەسەر تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ئەو کەسانەی کە لەناو ئەو جڤاتە ناشەرعییە ئەندامن و ئێمە یەک ڕۆژی دیکە واتە هەتا کۆتایی ڕۆژی دووشەممە 2019.1.7 ئەو کەسانە دەست لە پۆستی ئەندامەتی ئەو جڤاتە ناشەرعییە بەرنەدەن، بێگومان لە دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵایان لەسەر دەکرێت".











باسنيوز
Top