پێنج ئەندامی جڤاتی ناشەرعیی قەزای شنگال دەستیان لەکار کێشایەوە
لەمبارەوە وەیس، نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی شەرعیی قەزای شنگال ڕايگەیاند: "ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی ناشەرعیی قەزای شنگال کە فریو دراون، ئێستا پەشیمان بوونەتەوە و لەو پۆستە ناشەعییە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە، بەتایبەت کەسانێکی وەک نوێنەری تورکمان، عەرەب و هەندێ کوردی ئێزدی دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و هەتا ئێستا ژمارەیان گەیشتووەتە پێنج کەس".
وەیس نایف ڕاسی گەیاند: "ئێمە لەو باوەڕە داین هەتا ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2019.1.6 ژمارەی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی ناشەرعی زیاتر دەبێت کە دەست لەکار دەکێشێتەوە".
سەرۆکی جڤاتی شەرعیی ئەنجومەنی قەزای شنگال ئاشکراشی کرد: "ئەنجومەنی قەزاکە سوورە لەسەر تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ئەو کەسانەی کە لەناو ئەو جڤاتە ناشەرعییە ئەندامن و ئێمە یەک ڕۆژی دیکە واتە هەتا کۆتایی ڕۆژی دووشەممە 2019.1.7 ئەو کەسانە دەست لە پۆستی ئەندامەتی ئەو جڤاتە ناشەرعییە بەرنەدەن، بێگومان لە دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵایان لەسەر دەکرێت".
باسنيوز
