دوو ژن له كاتی تێكردنی نه‌وت له حاجیاوا سووتاون
رائید شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، بە کوردستان 24ی راگەیاند یەکێك لەو ئافرەتانە تەمەنی 30 ساڵە و ئێوارەی دوێنێ هه‌ینی، 4ی مانگ سووتاوە، رێژەی سوتانه‌كه‌شی 60%ـه،
حاڵه‌تی دووه‌میش، ژنه‌كه تەمەنی 26 ساڵە و کاتژمێر ٦ی ئێوارەى ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5ی مانگ، سووتاوە و رێژەی سوتانه‌كه‌شی 52%ـه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیس راپه‌ڕین، هەردوو ئافرەتەکەش لە کاتی تێکردنی نەوت لە سۆپا سوتاون.
گوته‌بێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد، په‌ڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو رووداوەکە رێکخراوە و لەسەر ئه‌م دوو رووداوه، هیچ کەس دەستگیر نەکراوە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکان بەردەوامە.
k24-
