یه‌كێتیی پیاوانی كوردستان: كوشتنى پیاوان زیادى كردووه‌

یه‌كێتیی پیاوانی كوردستان: كوشتنى پیاوان زیادى كردووه‌
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە لەم مانگەدا پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێک دەهێندرێت.



ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان \ ، لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەکانی نێوان پارتی و لایەنەکان دەست پێ دەکاتەوە.



ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ”حکوومەت لە کاتی خۆیدا پێک دێت و هەر لەم مانگەشدا پەرلەمان کۆدەبێتەوە و حکوومەت پێک دێت“.



لەبارەی پشکی لایەنەکان، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی ئاماژەی بەوە کرد: ”پارتی بڕیاری خۆی داوە و ھەر لایەنێک بە پێی ئیستحقاق و مافی خۆی، لە حکوومەت بەشدار دەبێت“.



بەپێی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ٣٠ی ٩ی ٢٠١٨ی پەرلەمانی کوردستان، پارتی ٤٥ کورسی و یەکێتی ٢١ کورسی و گۆڕان ١٢ کورسییان هەیە، بۆیە بەرپرسانی پارتی جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەر حزبێک بەپێی پشکی خۆی کورسی پێ دەدرێت، بەڵام یەکێتی هەوڵدەدات هاوشێوەی کابینەکانی پێشوو، بەهۆی ئەو دەسەڵات و هێزەی بەسەر ناوچەی سلێمانیدا سەپاندوویەتی، پۆست و وەزارەتی پێ بدرێت.

ba news -
Top