یه‌كێتیی پیاوانی كوردستان: كوشتنى پیاوان زیادى كردووه
به‌پێى ئامارى ڕێكخراوى یه‌كێتیى پیاوانى كوردستان كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5 / 1 / 2019 بڵاوى كردوه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، له ساڵی 2018 دا له هه‌رێمى كوردستان 115 ڕووداوى كوشتنى پیاوان تۆماركراوه، كه پێنج پیاو له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان یان به ده‌ست تێدابوونى هاوسه‌ره‌كانیان له پلانه‌كه، كوژراون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه له ساڵى 2017 دا 74 حاڵه‌تى كوشتنى پیاوان تۆمار كراوه، كه پێنج پیاوان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان، یان به‌هاوكارى هاوسه‌ره‌كانیان كوژراون، به‌و پێیه‌ش، كوشتن و توندوتیژییه‌كان به‌رانبه‌ر پیاوان زیادییان كردووه.
به‌پێى ئاماره‌كه،هۆكارى كوشتن و خۆكوشتنى پیاوان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌یرانى دارایى و لێكتێنه‌گه‌یشتى هاوسه‌ره‌كان له یه‌كترى.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، كه ڕێكخراوى یه‌كێتیى پیاوانى كوردستان به‌هاوكارى ڕێكخراوه‌كانى ئه‌و بواره به‌نیازه ڕێكخراوێكى هاوبه‌ش بۆ به‌رگریكردن له مافى پیاوان و ئافره‌تان دروست بكه‌ن.
bas news -
