چۆمان.. ئۆتۆمبێلێك كه‌وته ناو رووبار
ئۆتۆمبێلێك له جۆری تۆیۆتا كڕۆلا، له نزیك شارۆچكه‌ی چۆمانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، كه‌وته ناو رووبار، سه‌رنشینانی سه‌لامه‌تن و ره‌وشی ته‌ندرووستیان باشه.
عه‌بدولڕه‌حمان سوڵتان، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتووچۆی چۆمان، ، رووداوه‌كه كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 4ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019 روویداوه و ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه شۆفێرێك و سه‌رنشینێكی تێدابووه و ئێستاش بۆ چاره‌سه‌ر گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و ته‌ندرووستیشیان باشه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌وانه‌ی تووشی رووداوه‌كه بوونه، خه‌ڵكی ناحیه‌ی قه‌سرێن و به هۆی ته‌سكی و ته‌ڕبوونی رێگاكه، شۆفێره‌كه كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه و به‌ر له‌وه‌ی بگاته شارۆچكه‌ی چۆمان، كه‌وتووه‌ته ناو رووبار.
ئه‌وه له‌كاتێكایه كه ئێستا وه‌رزی زستانه و ناوچه‌كه شاخاوییه، پۆلیسی هاتووچۆی ناوچه‌كه‌ش، به‌رده‌وام رێنمایی ده‌داته شۆفێران، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی زستان بكه‌ن و زنجیر له تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان ببه‌ستن.
شارۆچكه‌ی چۆمان، سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره و به دووری 150 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر.
k24-
