هاووڵاتانی كوردستان داوای هه‌رچی زوو پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن
ھاوڵاتییان داوادەكەن، "بۆ یەك جاریش بێت لایەنە سیاسییەكان لە بری پلە و پۆست، بیر لە بەرژەوەندی میللەت بكەنەوە".
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی رۆژی 30 ئه‌یلوولی 2018 به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌نگی لایه‌نه‌كان بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنیان له په‌رله‌مانی كوردستان روویان له سندووقه‌كانی ده‌نگدان كرد، ده‌ڵێن: ئێمه له كۆتایی مانگی نۆ ئه‌ركی خۆمان له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانمان به‌جێ گه‌یان، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه حزبه سیاسییه‌كان ئه‌ركی خۆیان به‌رامبه‌ر به متمانه‌ی گه‌ل جێبه‌جێ بكه‌ن.
ماوه‌ی زیاتر له 3 مانگه، خه‌ڵكی كوردستان نونه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام تائێستا كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت هیچ ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نه‌بووه.
K24-
