له دهۆك دوو به‌ردى گه‌وره له چیا ده‌كه‌وێته خواره‌وه
ئیسماعیل موسته‌فا، گوتەبێژى شاره‌وانى پارێزگاى دهۆك ڕايگه‌یاند: "ئه‌مرۆ به‌یانى پێنجشه‌مه 3/1/2019 به‌هۆى باوباران دوو پارچه به‌ردى گه‌وره له چیاى زاوه ده‌خشێت و ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامێك له گوندى ئیتاڵى له نزیك ئۆتێلى شیراتۆن، کە ئەمەش بووە هۆی داخستنی شەقامەکە".
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه كێشى یەکێک لەو بەردانە نزیكى 100 ته‌نه‌و ئه‌وه‌ى دیكه‌ش نزیكه‌ى 60 ته‌ن ده‌بێت.
ئه‌وه‌شى روون كرده‌وه، کە هیچ زیانێکی گیانى و مادى به‌هۆى ئه‌م ڕووداوه نه‌كه‌وتووەته‌وه و ئه‌و شه‌قامه‌شی كه گیراوه شه‌قامى گه‌ره‌كێكه و له ئێستا دا تیمه‌كانى شاره‌وه‌انى سه‌رقالى شكانى هه‌ردوو به‌رده‌كه‌ن و شوێنه‌كه پاك ده‌كه‌نه‌وه.
باسنيوز
