خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە لە ھەولێر دیاری کرا
ئەندازیار قارەمان مەولوود، سەرۆکی لێژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەھلییەکان لە ھەولێر ڕايگەیاند: "مۆلیدە ئەھلییەکان کاتژمێر 6 و 30 خولەکی بەیانی، تا 8 و 30 خولەکی بەیانی کارەبا بە ھاووڵاتییان دەدەن، ھەروەھا دەبێت مۆلیدە ئەھلییەکان لە کاتژمێر 1ی نیوەرۆ تا 1ی نیوەشەو کارەبا بە ھاووڵاتییان بدەن، لەو نێوانەدا کارەبای نیشتمانیش دەبێت، بەڵام لەو گەڕەکانەی کارەبای نیشتمانی نییە، لە کاتژمێر 4ی ئێوارە تا 1ی شەو کارەبای مۆلیدەیان دەبێت".
لەبارەی نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی 12، سەرۆکی لێژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەھلییەکان لە ھەولێر گوتی: "لەنێوان ئەو کاتانەی کە بۆ مۆلیدە ئەھلییەکان دیاری کراون، بەھۆی ئەوەی کارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتیان دەدرێت، لە ھەر گەڕەکێک کاتژمێری کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان جیاوازە، بۆیە بۆ ھەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە، 41 دینار بەرانبەر کاتژمێرێکی کارەبایە".
باسنيوز
