نرخی زیاتر لە ٥ هەزار جۆری دەرمان لە ھەرێمی كوردستاندا یەك خراوە
د. خاڵس قادر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "یەكخستنی نرخی جۆرەكانی دەرمان بەردەوامە و تاوەكو ئێستایش نرخی زیاتر لە ٥ هەزار جۆر یەك خراوە و نزیكەی ٢ هەزاریش ماون نرخەكەیان یەك بخرێت، بەردەوامیش دەبین تاوەكو ھەموو جۆرەكانی دەرمان نرخەكانیان یەك دەخرێت".
قادر گوتیشی، بڕیاری دامەزراوەی دەرمانیش لە ئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە، بەڵام ھێشتا تەواو نەبووە و پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زیاتر ھەیە تاوەكو بزانرێت بە چ شێوەیەك ئەو دامەزراوەیە دروست بكرێت.
دەشڵێ: "كە نرخی سەرجەم جۆری دەرمان یەك خرا، ئەوكات پێویستە نرخی دەرمان لە ھەموو شوێنەكان وەك یەك بێت و ھەر كەسێك سەرپێچی بكات، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت و رێكاری یاسایی بەرانبەریان دەگرینە بەر، هەروەها لیژنەی لێكۆڵینەوە لە بازاڕ بەردەوام چاودێری دەكات و ھاووڵاتیانیش شتێكی لەو جۆرەیان بینی، دەتوانن سكاڵا تۆمار بكەن، ئەمەیش كارێكی زۆر باشە و دەتواندرێت نرخی دەرمان كۆنتڕۆڵ بكرێت".
kdp-
