فراكسیۆنی پارتی داوای پەلەكردن لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێ دەكات
هێمن ههورامی سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی كوردستان له كۆنگره رۆژنامهوانییەكەدا گوتی 57 ڕۆژ بەسەر سوێندخواردنی پەرلەمانتاراندا تێپەڕیوە و پێویستە پهله بكرێت له پێكهێنانی كابینهی نۆیهم. گوتیشی نابێت دۆسیهی بهغدا و ناوچه كوردستانییهكان لهگهڵ گفتوگۆی پێكهێنانی حكومهت تێكهڵ بكرێت.
هێمن ههورامی گوتیشی ههرێمی كوردستان به قۆناخێكی ههستیاردا تێدهپهڕێت و گهلی كوردستان بریاری خۆی له ههڵبژاردن داوه.
ئاماژەشی بەوە دا كە دوای تێپهڕبوونی 57 رۆژ بهسهر سوێند خواردنی پهرلهمانتاران دهبێت پهله له پێكهێنانی كابینهی نۆیهم بكرێت و ئیستحقاقی ههڵبژاردن بهدی بێت.
سەرۆكی فراکسیۆنی پارتی گوتی "هەرێمی کوردستان بە قۆناخێکی گرنگ و هەستیاردا تێپەڕ دەبێ، لەبەردەم ئیستیحقاقی قۆناخی پاش هەڵبژاردنەکانی 30-9-2018یە. گەلی کوردستان لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بڕیاری خۆی دا، بۆیە ئێمە وای دەبینین کە دەبێت پەلە بکرێت لە گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەونەوە سەر سکەی خزمەتگوزاری و بەهێزکردنی کوردستان".
هەورامی داوای لە لەلایەنە سیاسییەکان كرد بە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتیی هاوبەش و بەبێ بیانووگرتن بەیەکتری، لەپێناو هینانەدی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان و بەهێزکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چالاکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پەلە بکەن بۆ دانانی کابینەیەکی تۆکمە.
هەروەها گوتی "ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی بە گیانێکی لێپرسراوانە، نەوەک بە گیانی حاکم و مەحکوم، بە یەکسانانە داوا لە براوەی دووەم و سێیەم دەکەین لە هەفتەی داهاتووەوە گفتوگۆی جیدی بکرێت، چونکە پارتی تاکو ئێستە دوو گەڕی دانوستاندنی لەگەڵ برایانی بەڕێزی یەکێتی و گۆڕان کردووە، ئومێد دەکەین لە هەفتەی داهاتووەوە ئەو مژدە خۆشە بە خەڵکی کوردستان بدەین و بەجۆرێک درێژە بە گفتوگۆکان نەدرێت کە ببێتە هۆی لاوازبوونی متمانەی خەڵک بە دامەزراوەکانی هەرێم".
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەبارەی تێکەڵکردنی دۆسیەی کەرکووک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و كێشەكانی بەغدا بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوە دا كە ئەوان لەگەڵ ئەوەدا نین مەلەفەکان تێکەڵ بکرێن، لەگەڵ ئەوەدان پرسی کەرکووک، پرسی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە خورماتوو و شنگال و خانەقینیشەوە لێبڕاوانە و بەرپرسیارانە قسەیان لەسەر بکرێت بۆ ئەوەی بارودۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێنەوە، بەڵام بە تێکەڵکردنی ئەم وەرەقانە لەگەڵ وەرەقەی گفتوگۆکردن یان رێکەوتنی یەک لایەن و دوو لایەن و سێ لایەن، نە خزمەت بە چارەسەرکردنی پرسی کەرکووک دەکات، نە خزمەت بە خێراکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت دەکات".
باسنيوز
