برۆ: پەیەدە ئامادەبوو ھەموو ناوچە ڕزگارکراوەکان ڕادەستی رژێم بکات
ئیبراھیم برۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پێشمەرگەی ڕۆژ، خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن و ھەر چۆنێك بێت پێویستە بگەڕێنەوە بۆ سەر خاكی خۆیان، بەڵام ئەمە پێویستی بە رێككەوتنێكی سیاسی ھەیە تاوەكو بە فەرمی دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان و پارێزگاری لە ناوچەكانیان دەكەن.
برۆ گوتیشی، ئەمەریكا زۆر ھەوڵی دا پێشمەرگەی رۆژ بگەڕێتەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان بۆ ئەوەی ھەڕەشەكانی توركیا كەم ببنەوە و ھێرشی سەر رۆژئاوای كوردستان نەكەن، بەڵام مخابن پەیەدە ھەموو ناوچەكانی ڕادەستی رژێمی سووریا كرد كە بە ھەزاران گەنجی كورد خوێنی لە پێناو ڕشتووە، بەڵام ڕازی نییه پێشمەرگەی رۆژ بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.
دەشڵێ، پەیەدە گوێی لە ئەمەریكا نەگرت بۆ ئەوەی چارەسەری دۆخی رژئاوای كوردستان بكات و ھەڵسا بە ڕادەستكردنی ناوچە رزگاركراوەكان بە رژێمی سووریا و ھێزەكانی رژێمی پێ قەبووڵە، بەڵام ھێزەكانی پێشمەرگەی رۆژ قەبووڵ ناكات.
سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا، هەروەها ئاماژەیشی دا، پێویستە رێككەوتنێكی سیاسی بكرێت و وڵاتانیش ئاگادار بن، ئینجا پێشمەرگەی رۆژ بگەرێنەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان، چونكە چەندی دوایش بكەوێت، رۆژێك ھەر دێت پێشمەرگەی رۆژ بگەڕێتەوە.
kdp-
