ئاسایشی کەرکووک: ئەگەر دۆخەکە وا بڕوات مەترسی دەگاتە نێو کەرکووک
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاسایشی کەرکووک، نەقیب گۆران عەبدوڵڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێش چەند ڕۆژێک تیرۆریستانی داعش لە گوندی مەدەد لە سنووری ناحیەی ڕەشاد ١٤ کەسیان ڕفاند و پێنج کەسی دیکەش لە گوندی قارەی سنووری دووزخورماتوو ڕفێندرابوون، کە چوار کەسیان کوردن و تا ئێستا حەوت کەس، کە سێ کەسیان کوردن، ئازاد نەکراون و ئەوانەی دیکەش لە لایەن داعشەوە ئازاد کراون."
نەقیب گۆران عەبدوڵڵا گوتیشی: "تا ئێستا چارەنووسی ئەو حەوت کەسە دیار نییە، چونکە بۆشاییەکی گەورەی ئەمنی لە ناوچەکەدا دروست بووە و ھێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبیش ناتوانن ناوچەکە بپارێزن، بۆیە داعش سەری ھەڵداوەتەوە و بووەتە مەترسییەکی جددی."
باسی لەوەش کرد: "ڕۆژ بە ڕۆژ دۆخی ئەمنیی سنووری کەرکووک زیاتر تێک دەچێت و نزیک دەبێتەوە لەوەی مەترسییەکان بگەنە ناو شاری کەرکووک، ئەگەریش دۆخەکە چارە نەکرێت و بەو شێوەیە بەردەوام بێت، لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا مەترسی دەگاتە نێو کەرکووک."
kdp-
