حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی لەبارەی كۆمپانیاكانی دەرمانەوە دەركرد
خاڵس قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕايگه‌یاند بڕیارى دیاریكردن و یه‌كخستنى نرخى ده‌رمان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رچووه و وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌میش بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كان، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌ماهه‌نگیمان ده‌ست پێكردووه و لیژنه‌مان پێك هێناوه و له‌سه‌ر ئاستی قایمقامیەتیهكان نوێنه‌ری لیژنه‌كان دانراون و له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
هەروەها ڕوونی كرده‌وه كه چاوه‌ڕێن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیار له‌سه‌ر كاره‌كانى دامه‌زراندنى ده‌زگاى ده‌رمان بدات كه به‌هۆیه‌وه كاره‌كانى كڕین و دابه‌شكردنى ده‌رمان ستاندار ده‌بێت.
باسى له‌وه‌ش كرد به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى دامه‌زراندنى ده‌زگاى ده‌رمانمان هه‌یه، له ئێستەدا هیچ كۆمپانیایه‌كی نوێى بواری ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی تۆمار ناكرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى مۆڵه‌تیان هه‌بووه، مۆڵه‌ته‌كه‌یان بۆ نوێ ده‌كرێته‌وه.
باسنيوز
