خورماتوو... چەند چەكدارێك هەڵیانكوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەكی كورد

 خورماتوو... چەند چەكدارێك هەڵیانكوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەكی كورد
لە شاری خورماتوو چەند چەكدارێكی نەناسراو هەڵیانكوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەكی كورد، بڕێك پارە و زێڕیان لێ دزین.

سەرچاوەیەك لە قایمقامیەتی خورماتوو ڕایگەیاند كاتژمێر 12ی شەوی رابردوو لە گەڕەكی كۆماری خورماتوو، چەند كەسێك هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێك كە دوو ئافرەتی بەتەمەن تێیدا دەژین بەناوەكانی فەتحیە محەمەد و كەلسوم حەمەجان، بڕی شەش ملیۆن دینار و ملوانكەیەكی زێڕیان لێ دزیون و پاشان هەڵاتوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە كوردن و ئافرەتێكیان بەناوی فەتحیە محەمەد مێردەكەی و دوو كچی و كوڕێكی بەر شاڵاوی ئەنفال كەوتوون لە ساڵی 1988 و ئەو خاوەنی ماڵەكەیە و ئەو ژنەشی كە لەگەڵی دەژی، بەتەنیا ماوەتەوە و خۆی هێناویەتی بۆ ئەوەی پێكەوە لەو ماڵەدا بژین.

لە دوای خیانەتی تاقمەكەی یەكێتی لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە بەسەركردایەتی لاهور جەنگی و پاڤڵ تاڵەبانی، دۆخی ئەمنی خورماتوو رۆژ بەرۆژ خراپتر دەبێت و ماڵ و گیانی هاووڵاتیانی كوردیش لە مەترسی بەردەوامدایە.










باسنيوز
Top