پۆلیسی ھەولێر: شەڕە چەقۆ لە بەردەم فامیلی مۆڵ ڕووی نەداوە

 پۆلیسی ھەولێر: شەڕە چەقۆ لە بەردەم فامیلی مۆڵ ڕووی نەداوە
گوتەبێژی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، ھەواڵی ڕوودانی شەڕە چەقۆ لە بەردەم (فامیلی مۆڵ)ی ھەولێر ڕەت دەکاتەوە.

شەوی ڕابردوو 31/12/2018، لە چەند پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتە ڤیدیۆیەک بڵاو کرایەوە، لەسەر ڤیدیۆکەشدا ئاماژە بەوە درابوو، کە لە بەردەم (فامیلی مۆڵ)ی ھەولێر شەڕە چەقۆ ڕووی داوە و کەسێک گیانی لەدەست داوە و دوو کەسیش بریندار بوونە.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ سێشەممە 1/1/2019 ڕائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕايگەیاند: "ھەواڵی لەو شێوەیە دوورە لە ڕاستییەوە و شەڕە چەقۆ لە بەردەم فامیلی مۆڵ ڕووی نەداوە، چەند پەیجێک ئەو ھەواڵە ناڕاستەیان بڵاو کردووەتەوە".











باسنيوز
Top