ئاماری ڕووداوەکانی شەوی سەری ساڵ لە سلێمانی
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی تەندروستیی خێرای سلێمانی ژمارە (122) ڕايگەیاند: "شەوی ڕابردوو 31/12/2018، بەھۆی ئاھەنگەکانی شەوی سەری ساڵەوە 24 کەس بەھۆی حاڵەتی جۆراوجۆرەوە بریندار بوونە، تیمەکانی فریاگوزاریش بەزوویی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکان".
گوتیشی: "ئەو کەسانەی بریندار بوونە بەھۆی یاریی ئاگرین و تەقەمەنی و شەڕە چەقۆوە بووە، بەڵام برینی یەکێک لە بریندارانی شەڕە چەقۆکە قورس و مەترسیدارە و ئێستا لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە".
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی تەندروستیی خێرای سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە ھەر شەوی ڕابردوو بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە لەڕێگەی تاسڵوجە - سلێمانی، دوو کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
