پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی 2018 بڵاو دەکاتەوە

 پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی 2018 بڵاو دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی 2018ی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، لە ساڵی 2018دا لە سنووری ڕاپەڕین 4 ھەزار و 315 ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویان داوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 1/1/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی 2018ی بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، کە لە ساڵی 2018دا 4 ھەزار و 315 ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویان داوە، لەنێویشیاندا 21 ڕووداوی کوشتن بووە، 10 ڕووداوی خۆکوشتنیش ڕوویان داوە.

ھەر لە ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی 2018ی ڕاپەڕیندا ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە لە ساڵی 2018دا 23 کەس ھەوڵی خۆکوشتنیان داوە، ھەروەھا 10 کەسیش خۆیان سووتاندووە.











باسنيوز
Top