پاسه‌وانه‌كانى عه‌بدولمه‌هدی ڤێلایه‌ك به عه‌بادی چۆڵ ده‌كه‌ن
ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا بیناى په‌رله‌مانى عێراق و باڵیۆزخانه‌ى وڵاتى تێدایه و زۆرێك لهبهرپرسانیش له‌و ناوچه پارێزراوه، نیشته‌جێن.
عه‌لى سنه‌ید، سه‌ركرده له ئیئلایتلافی نه‌سڕ، ڕای گه‌یاند: "به‌رپرسی ده‌سته‌ى پاسه‌وانانى عادل عه‌بدولمه‌هدی، چووه‌ته سه‌ر ماڵى عه‌بادى، بۆیه ئێمه گله‌ییمان له سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه، كه چۆن ڕێگه ده‌دات به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه بكات، هه‌رچه‌نده پێش مانگێك زیاتر عه‌بادی ئه‌و ڤێلایه‌ی ڕاده‌ست كردووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كاتێك هێزه‌كه چووه‌ته سه‌ر ڤێلاكه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو له‌وێ نه‌بووه، ته‌نها پاسه‌وانه‌كانى گه‌ڕابوونه‌وه بۆ پاراستنى ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ى خاوه‌ندارێتییان بۆ عه‌بادی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام باره‌گاكه قوفڵ دراوه و به‌فه‌رمانى به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانى عه‌بدولمه‌هدی، پاسه‌وانى دیكه‌ى بۆ دانراوه.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه ئاشكراى كردووه، كاتێك هێزه‌كه ڕۆشتوونه‌ته سه‌ر ڤێلاكه، عه‌بادى له‌وێ نه‌بووه و ته‌نها خێزانه‌كه‌ى تێدا بووه، بۆیه به‌په‌له گه‌ڕاوه‌ته‌وه و خێزانه‌كه‌ى ده‌ركردووه.
باسنيوز
