شاعیرێک باس لە خەوێکی چوار ساڵیی وەزیرێکی یەکێتی دەکات

 شاعیرێک باس لە خەوێکی چوار ساڵیی وەزیرێکی یەکێتی دەکات
ەهۆی بێدەنگی و بێکردارییەکەی لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوو، گلەییەکی زۆر لە وەزیرێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکرێت.


فریاد ڕەواندزی، لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق لە کابینەکەی حەیدەر عەبادی، ماوەی چوار ساڵ لە پۆستەکەیدا مایەوە، هەرچەندە سەرجەم وەزیرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەر یەکەی بە بیانووێک پۆستەکانیان لێ سەندرایەوە.



لەمبارەیەوە کەمێک لەمەوبەر، زانا خەلیل، شاعیر و ڕۆشنبیر، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڕەخنەی لەو کەسانە گرت کە ”تەنیا باس لە خەوتنی فواد مەعسوم (سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق) دەکەن“ و نایشارێتەوە کە ”ئەوانیتریش هەروا بوون“. بۆیە پرسیار دەکات، فریاد رەواندزی، لەو چوار ساڵەی وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق بوو، چی بۆ ڕۆشنبیریی کوردی کردووە؟


ئەوەشی نەشاردووەتەوە کە جیاوازیی بێدەنگییەکەی فواد مەعسووم و فریاد ڕەواندزی، بە جۆرێکە، ”ڕەنگە دکتۆر فواد بەدەم خەوتنەوە ھەندێ پرخە پرخی کردبێ و خەڵک بیستبێتی، بەڵام خەوتنی کاک فریادی بەڕێز لە گۆشەیەکدا بووە، بێپرخە پرخ و ئارارم“.












باسنيوز
Top