پارێزگاری حەشدی شەعبی کەرکووک بەجێ دەهڵێت
بەهۆی بوونی بە پەرلەمانتاری عێراق، پیویستە مانگی داهاتوو راکان جبوری، پارێزگاری سەپێندراوی حەشدی شەعبی بەسەر کەرکووک، پۆستەکەی بەجێ بهێڵێت.
بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی عێراق، ئەگەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەتاڵ بێت، قایمقامی شارەکە کارەکانی پارێزگار بەڕێوە دەبات.
دوای رۆیشتنی راکان جبوری، بەپێی یاسا کامل ساڵەیی، قایمقامی ناوەندیی کەرکووک، کە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانە، پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەڕێوە دەبات، کە ئێستا بەهۆی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە، ئاوارەی شاری هەولێر بووە.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ترسی لەوەیە کەسێکی سەر بە پارتی کارەکانی پارێزگار بەڕێوە ببات، بۆیە دەستی بە جموجۆڵ کردووە بۆ پێکهێنانی رایەکی زۆرینە لە عەرەب و تورکمانەکان، بۆ لادان لە یاسا کارپێکراوەکان.
راکان جبوری، کە دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر بە فەرمانی حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق وەک پارێزگار بەسەر کەرکووکدا سەپێندرا، چەندین رێنمایی و بڕیاری دژی گەلی کورد دەرکرد و دەستی بە هەوڵێکی چڕ کرد بۆ تەعریبکردنەوەی شارەکە.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باسنيوز
