فرسەت سۆفی: پێویستە جموجۆڵە سیاسییەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەت دەست پێ بکەن
فرسەت سۆفی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: "ئێستا ١٠ ڕۆژ لە پێشە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەریدایە، بۆ ئەوەی پەرلەمانی فەرمان بە پەرلمانی ونێ بکات یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ساز بکات، بە پێی دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانیش، دەسەڵاتی بانگهێشتکردنی پەرلەمانی نوێ دراوەتە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی دادوەری".
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە ڕوو: "کاتێک پەرلەمانی نوێ کۆبووەوە، ئەوا سوێندخواردن دەست پێ دەکات، ھەروەھا دەستەی سەرۆکایەتیش ھەڵدەبژێردرێت، بەڵام بۆ ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیش دەبێ لێکتێگەیشتنی سیاسی ھەبێت، ھەر بۆیە دەبێ جموجۆڵی سیاسییەکان و دانوستاندن بۆ پێکھێنانی حکوومەت دەست پێ بکات، ئەمەش بۆ ئەوەی پڕۆسەکە ماوەی یاسایی خۆی ببڕێت".
پەرلەمانتارەکەی پارتی جەختی لەوەش کردەوە: "ئەوان خوێندنەوەی واقیعی و سیاسیی دروستیان بۆ واقیعی کوردستان ھەیە، دەزانن پێویستە یەکێتی بەپێی سەنگی خۆی بەشداری لە حکوومەتدا بکات، بەڵام ھەر ھێزێکی سیاسیش ئازادە بەشداری لە پێکھێنانی حکوومەت دەکات یان نا و ئێمە ھێزی سیاسی بەرپرسین لە سەقامگیریی کوردستان، خۆشگوزەرانیی ھاووڵاتییان و تەبایی کوردستان بە ھیچ شتێک ناگۆڕینەوە".
باسنیوز
