حكومه‌تى هه‌رێم ئیدانه‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى خانه‌قین ده‌كات و داواى ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى ناوچه‌كه ده‌كات
سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حكومه‌تى وتووه،"حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و كاره تیرۆرستییه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ له خانه‌قین ئه‌نجام درا و بووه هۆى شه‌هیدبوونى دوو هاووڵاتى و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون".
دزه‌یى هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هیدان كرد و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست، جه‌ختیكرده‌وه، دووباره‌بوونه‌وه‌ى"ئه‌م كاره تیرۆرستیانه"له‌و ناوچانه، زه‌رووره‌تى ئاساییكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ ناوچه‌كه ده‌رده‌خات.
به‌یانى دوێنێ سێشه‌ممه، بۆمبێکی چێندراو لەنزیک شوێنی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن لە مەزاری باوە مەحمودی شارۆچکەی خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە تەقییەوە دوو ژن كه كوردبوون گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌شت كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.
خه‌ندان
