ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران تاپۆكردنى عه‌لوه‌ى سلێمانیى هه‌ڵوه‌شانده‌وه
ئه‌نوه‌ر تاهیر، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، ڕاى گه‌یاند: "ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر پێشنیار و داواكاریی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، ڕۆژى 27/9/2018 بڕیارى تاپۆكردنى عه‌لوه‌ى سلێمانیى هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه ڕووبه‌ره‌كه‌ى نزیكه‌ى 50 دۆنم زه‌وییه و ده‌كه‌وێته باکووری شارى سلێمانى و داوا كرابوو له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك تاپۆ بكرێت و ببێته موڵكى كه‌سی و به‌و شێوه‌یه‌ش كاسبكارانى عه‌لوه‌كه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بوون".
گوتیشی: "نزیكه‌ى 80 موڵكى تر له سلێمانیدا هه‌ن، كه ده‌بێ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى و خزمه‌تى هاووڵاتییاندا ڕێگرى له تاپۆكردنیان بكرێت".
ڕوونیشی كرده‌وه: "ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له دانیشتنى ڕۆژى 10/7/2018 و به‌پێى بڕیارى ژماره 14 بڕیاری دا به ڕاگرتنى تاپۆكردنى عه‌لوه‌ى سلێمانى بۆ ته‌نیا وه‌به‌رهێنه‌رێك و موڵكێتیى عه‌لوه‌كه‌ى گه‌ڕانده‌وه بۆ شاره‌وانى و پارێزگارى سلێمانیى ڕاسپارد بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێكاری یاسایی و به‌دواداچوونى ئیدارى، بۆ ڕێگریكردن له تاپۆكردنى عه‌لوه‌كه و سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانى تر كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنانه‌وه بڕیارى تاپۆكردنیان بۆ ده‌رچووه".
له نووسراوه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، كه به ژماره 4870 له ڕۆژى 27/9/2018 ده‌رچووه : "سه‌باره‌ت به گرێبه‌ستى عه‌لوه‌ى سه‌وزه و میوه‌ى سلێمانیى نوێ، پشتیگرى له ناوه‌ڕۆكى گرێبه‌سته‌كه ده‌كه‌ین و ده‌بێ وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرێت و بڕیارى تهملیككردنى عه‌لوه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى و پاراستنى موڵك و ماڵى گشتى".
باسنيوز
