سبەی مەلا مهزههر خوراسانى لەبەردەم دادگا ئامادە دەبێت
پێشتريش مەلا مەزهەر خوراسانی چهند جارێك سكاڵاى لهو جۆرهی لەسەر تۆمار كراوە و دادگا بڕيارى بێ تاوانى دهركردووه.
ئەگەرچی لەلایەن مەلا مەزهەر و دادگاشەوە باس لە تۆمەتەكان نەكراوە كە ئاراستەی ناوبراو دەكرێتەوە، بەڵام پێدەچێت لەسەر ئەم لێدوانە تەلەڤزیۆنیەی مەلا مەزهەر خوراسانی بێت كە لە ماوەی مانگی رەمەزانی رابردوودا پێشكەشی كرد و لە لێدوانێكدا ژنانی كورد بە(دیناسۆر) وەسف كردبوو، ئەمەش بووبووە هۆی تووڕەبوونی ڕێكخراوەكانی ژنان.
bas news-
