ئاکرێ..ئەو ڕێگا و پردانە چاک دەکرێنەوە کە لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردوو زیانی پێگەیاندوون
ئهندازیار محهمهد سهعید ، بهرێوهبهرى رێگاوبانی ئاكرێ ، راگهیاند: "بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین کە لە چەند رۆژی ڕابردوودا زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە ژمارەیەک پردی بچووک و کاتیی و چەند ڕێگایەکیش لە سنووری شارۆچکەی ئاکرێ زیانیان پێگەیشت و هاتووچۆی ئۆتۆمۆبێل ئەستەم بوو، ئێستا تیمەکانمان سەرقاڵی چاککردنەوەی پرد و رێگاکان و کردنەوەیانن".
گوتیشی: " لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەواوی کێشەکانی هاتووچۆی سنووری ئاکرێ چارەسەر دەبێ و هەموو ڕێگاکان وەکو پێش لافاوەکەیان لێدێتەوە و تیمەکان بەردەوام دەبن لە کارکردن".
bas news-
